ڕۆبن ئاماده‌یه‌ بۆ جه‌نگی ئۆڵدترافۆرد
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ڕۆبن ئاماده‌یه‌ بۆ جه‌نگی ئۆڵدترافۆرد

ئه‌ستێره‌ی نێوده‌وڵه‌تی هۆڵه‌ندی ئاریێن ڕۆبن له‌ پێکهاته‌ی یانه‌ی بایه‌ر میونخ ده‌بێت بۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ سه‌ر یاریگای ئۆڵدترافۆرد به‌ گوێره‌ی به‌یانێکی فه‌رمی یانه‌که‌ ..  به‌ڵام ڕوون نیه‌ که‌ له‌ پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ده‌بێت یاخود وه‌کو کارتێکی گۆڕانکاری به‌کارده‌هێنرێت له‌لایه‌ن لویس ڤانگاله‌وه‌ .. جگه‌ له‌ ڕۆبن ته‌نیا ڤان بویتن پێکانی هه‌یه‌ و گومان له‌ به‌شداریکردن ده‌کرێت و گشت یاریزانانی تر ئاماده‌ن بۆ یاریه‌ چاره‌نووسازه‌که‌یان .. رۆبن سه‌ره‌ڕای کێشه‌ی جه‌سته‌یی به‌هۆی پێکانه‌وه‌ به‌ڵام توانیوێتی ١٤ گۆڵ له‌م وه‌رزه‌ بۆ بایه‌رن تۆماربکات و له‌ سه‌رووی ڕیزبه‌ندی گۆڵکارانی یانه‌که‌ دێت له‌گه‌ڵ ماریۆ گۆمیز




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , باله وانانى ئه وروبا , ,
:: بازدید از این مطلب : 708
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست